هەرێم نیوز
راگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە، تۆمەتبارێک لە هەولێر بە یەک کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ١ـی٤ـی٢٠٢٤ لە شاری هەولێر تیمەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە چالاکیەکدا توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارکە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا .
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.