هەرێم نیوز
حەلبووسی رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو بڕیارانەی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لە دژی کورد و بەتایبەت پارتی لەلایەن بەغداوە دەرکراون، پلانیان بۆ دارێژڕاوە و دەستێکیان لە پشتە.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: نزیکەی ساڵێک زیاترە، کورد بەگشتی و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بڕیاری یەک لەدوای یەکی حکومەتی ناوەند دەبێتەوە، ئەمانە هەمووی بە بەرنامەیە و ڕێککەوت نییە.
وتیشی: بەشێکی پەیوەستە بە دۆخی هەرێمییەوە، ناکرێت ئێران، هەولێر بۆردوومان بکات و لەناوەندیشەوە بڕیار لە دژی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، ئەوە وا لێکدەدرێتەوە کە ئەمە بەرنامە بۆداڕێژراوە و پەیوەستن بەیەکەوە.
سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان حەلبووسی، لایەنە سوننەکان منیان دوور نەخستەوە، بەڵکو ئێران و باڵەکانی لە عێراق لەپشت بڕیاری دوورخستنەوەم بوون، بەشداریکردنم لە هاوپەیمانیی سێقۆڵی یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەم بوو.