دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/04/2024

تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزب و كاندیدەكان دەكرێت

هەرێم نیوز

لە رۆژی 7ی ئەم مانگە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزب و كاندیدەكان دەکات

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان, بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، كۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكاریەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای كۆتایهاتن و داخستنی ماوەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان, ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریداوە، لە رۆژی (7)ی نیسان لە بارەگای كۆمسیۆ، تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسیەكان و كاندیدەكان بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان, لیستی كاندیدەكانی پێشكەش بە كۆمسیۆن نەكردووە، لەپاڵ ئەمەشدا رۆژی (7)ی تەمموزی ئەمساڵ، وادەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتایدێت، ئەوەش فشارەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چڕتركردووەتەوە، بەوپێیەی هەڵوەشاندنەوەی كۆمیسیۆن، هێندەی تر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوور دەخاتەوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP