دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/04/2024

شیرین فوئاد مەعسوم: پارتی ئەمانەتی خاک و نیشتمانمان لەسەر شانە

هەرێم نیوز

شیرین فوئاد مەعسووم، كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، هەر هەڵبژاردنێك بەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت، هیچ شەرعیەتێكی ئەخلاقی و یاسایی نییە و نابێت.

شرین فوئاد مەعسووم، کچی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق و کادری پێشکەوتوی ئێستای پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "بەشدارینەکردنی پارتی ڕێگری لەو پلانانە دەکات کە دژ بە قەوارەکەمانە، کە لەلایەن دەستێکی دەرەکییەوە پلانی بۆ دانرابو".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێمە جیا لە حزبەکانی تر ئەمانەتی خاک و نیشتمانمان لەسەر شانە، بۆیە هەڵبژاردن بەبێ پارتی هیچ شەرعییەتێکی ئەخلاقی و یاسایی نییە و نابێت. پارتی وەک حزب و وەکو نوێنەری کورد هەڵوێستەکانی دەڕدەبڕێت و ئەو بیر لە گیرفان و مەرز و دروستکردنی میلیشیا و لەتکردنی نیشتمان ناکاتەوە.

وتیشی: هیچ کەس و هێز و لایەنێکی دەرەکی و ناوەکی توانای ئەوەیان نییە حکومەتی شەهیدان و حکومەتی گەل هەڵبوەشێننەوە.

شرین فوئاد مەعسووم، لەمیانی چاوپێکەوتنەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، پارتی حزبێک نییە کاتی ئەوەی هەبێت بیانوو بگێڕێت، پارتی داوای ڕەوا و فەرمی هەبووە، بە جێبەجێنەکردنی بەشداری ناکات لە هەڵبژاردن، بۆیە بڕوای تەواوم هەیە شکۆی ئەم پرۆسەیە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە گەر ئەنجامبدرێت.

دەشڵێت: ئێمە هەموومان لە پارتی قوتابی ڕێبازێکین کە نە دەزانین خۆ چەماندن چییە، نە دەزانین ببین بە نۆکەری ئاغا و سیغەکانیش.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی 76 ساڵ خەبات و شکۆین و قوربانیدانین، هەڵبژارنەکانی پێشووتر شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن کە کێ دەترسێت و کێ پەنای بۆ وڵاتان بردووە تا ژمارەی کورسییەکانی بۆ زیادبکات.

جەختیشی كردۆتەوە، پارتی لەوەتەی هەیە، نە ترسی لە دەستکەوتی حزبی هەیە، نە بیریشی لێ دەکاتەوە، چونکە چەندان جار بەشداریی هەڵبژاردنی کردووە. پارتیمان ئیمانی تەواوی بە پڕۆسەیەکی دیموکراسی هەیە، لە هەڵبژاردن چەند كورسی بهێنێت ئەوە کێشە نییە، کێشەکەی ئێمە ترسە لە سڕینەوەی یەکجاریی پێکهاتەکان و ڕێگەنەدان بە بەشداری کردنی هەزاران دەنگدەر."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP