دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 02/04/2024

ئەو ئێسکە گەورەیەی لە گەرمیان دۆزرایەوە لە مۆزەخانە نمایش دەکرێت

هەرێم نیوز

ئەو ئێسکە بەبەردبووەی چەند رۆژی رابردوو لەسنوری ئیدارەی گەرمیان  بەهۆی راماڵینی خاک و لافاوەوە دۆزرایەوە لە سلێمانیەوە گەڕێندرایەوە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە مۆزەخانەکە نمایشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان رایگەیاند:  لیژنەیەکیان سەردانی زانکۆ سلێمانیان کردووە، بۆ گفتوگۆکردن و لێکتێگەیشتن، لەبارەی ئەو ئێسکە بەبەردبووەی چەند رۆژێک لەمەوبەر، لە ناحیەی رزگاری سنووری ئیدارەی گەرمیان دۆزرایەوە و برایە زانکۆی سلێمانی.

یاماژە بەوەشکراوە، ئێسکە بە بەردبووەکە لە زانکۆی سلێمانی پارێزراو بوو و ھاوکاریان کردین بۆ گەڕاندنەوەی بۆ مۆزەخانەی گەرمیان، بەڵام ئێسکەکە پێوستی بە چاککردنەوەی پارچەکانی ھەیە و دوای چاککردنەوە و بەھێزکردنی پارچەکانی شوێنێک بۆ نمایشکردنی دابیندەکرێت لەناو مۆزەخانەی گەرمیان بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان و گەشتیاران لە نزیکەوە بیبینن .

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە راشیگەیاندووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا، لیژنەیەکی ھاوبەش پێکدەھێنرێت بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکە بەبەردبووەکە.

پێشتریش لەسەر دەنگۆی ئەوەی ئەوە ئێسکی دەینەسوڕە، لوقمان حەوزێز، ئەندامى کۆمەڵەى گەردونناسى تێکساس لە لاپەڕەى فەرمی خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبوک لەبارى ئەم ئێسکەوە نوسیویەتى: ئەو پارچە ئێسقانە گەورەیەی لە گەرمیان دۆزراوەتەوە بێ گومان هی شیردەرێکی گەورەیە، من پێم وایە ئێسقانی ڕانی فیلی ئاسیاییە، فیلی ئاسیایی شیردەرێکی نێو دارستانەکانە و لەگەڵ ئەوەی ئێستا تەنیا لە هەندێک ناوچەی هیندوستان و ووڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەژی بەڵام تا پێش نزیکەی چوارسەد هەزار ساڵ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەبووە و ژیاوە وەکو سوریا و عێراق و ئێران.

وتیشی: دور و نزیکیش ئەو ئێسقانە هی داینەسۆر نیە، چونکە داینەسۆرەکان لەو ناوچانەی ئێمە نەبوون و نەژیاون ئەویش لەبەر ئەوەی ئەو خاک و گڵەی ناوچەی گەرمیان خاکێکی نیشتووە و هێندە کۆن نیە تەمەنی لەنێوان 6 بۆ 10 ملیۆن ساڵە، داینەسۆرەکانیش 66 ملیۆن ساڵە لەسەر ڕووی هەسارەکەمان لەناوچوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP