هەرێم نیوز
ئەو شۆفێرەی بەهۆی فڕێدانی زبڵ و خاشاك بۆ سەر شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر سزادرا، سزاكەی چووە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێت سێ رۆژ كاری ژینگەپارێزی بكات.
له راگهیهندراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سەرۆكی شارەوانی هەولێر بڕیاریدا سزای 3 ڕۆژ بسەپێنێت بەسەر ئەو شوفێرەی لە رۆژانی رابردوودا پاشماوەی زبڵی فڕێ دابووە سەر شەقامێكی سەرەكی و لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه دەستگیر كرا، سزاكەی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
شارهوانی ههولێر ئاماژهی بهوهش داوه، سزاكەی بەشێوەیەكە دەبێت شۆفێرەكە ماوەی 3 ڕۆژ وەك ژینگەپارێز كاری خاوێنكردنەوی شۆستە و شەقامەكانی نێو بازاڕ بكات.