دواین هەواڵ

جیهان‌

 31/03/2024

ناتانیاهۆ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و کەسێکی دیکە جێگەی دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

ئەمشەو نەشتەرگەریی بۆ بنیامین نەتانیاهو ئەنجامدەدرێت و جێگرەکەی دەسەڵاتەکانی دەگرێتەدەست.

دیوانی حکومەتی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تووشی فتق بووە و ئەمشەو بەسڕکردنی گشتی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدەدرێت".

نەتانیاهۆی تەمەن 74 ساڵ، لە ماوەی شەڕی نزیکەی شەش مانگەی دژی حەماس لە تەواوی کاتەکاندا کاری کردووە.

ساڵی ڕابردووش پزیشکەکان بەهۆی کێشەی دڵەوە ئامێری دەستکردیان لەدڵیدا بۆ داناوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدا، دەسەڵاتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەلایەن یاریڤ لیڤین، جێگری سەرۆکوەزیرانەوە پیادە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی درێژەکێشانی جەنگەکەی لە گەڵ بزووتنەوەى حەماس، نەتانیاهو رووبەڕووی رەخنەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بووەتەوە و ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلیش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی دەکات.

لەلایەکی دیکەشەوە کە ئیسرائیل بەنیازی هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەحە لە کەرتی غەزە، ئەمریکا پێشنیارێکی نوێی بۆ ئیسرائیل کردووە لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا و ئەمریکا دەڵێت، لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح زیانێکی گیانی زۆری بەدواوە دەبێت.

پێشنیاری ئەمریکا، "گرنگیدان بە دروستکردنی ئاسایش لەسەر سنووری غەززە لەگەڵ میسر لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی چەک لە ڕێگەی ئەوەی پێی دەوترێت "ڕێڕەوی فیلادلفیا"، گەمارۆدانی ڕەفعەت و هێرشێکی دیاریکراو  ئامانجدار بکرێت، دروستکردنی ناوەندێکی هاوبەشە بۆ هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکانە."

بەڵام ئیسرائیل بەنیازە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زەمینی لە ڕەفەح کە دوا مۆڵگەی حەماسە لە غەززە، گورزی کۆتاییان پێبگەیەنێت، بەڵام ئەم پلانە لەلایەن واشنتۆن و وڵاتانی تری ڕۆژئاواوە بەتوندی دژایەتی کراوە.  ئەوان نیگەرانن لە چارەنووسی زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووانی غەززە کە بەهۆی شەڕەوە پەنایان بۆ ئەم شارە بردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP