وەرگێڕ: گۆنا ابراهیم حەمە علی
شێرپەنجەی پەنکریاس
جۆرێکە لە شێرپەنجە کە لە شانەکانی پەنکریاسدا دروست دەبێت.
پەنکریاس ڕژێنێکە
کە درێژییەکەی نزیکەی ٦ ئینج دەبێت و شێوەی گوێزی هیندی تەنک لە لاوە پاڵکەوتووە ،
کۆتایی پەنکریاس پێی دەوترێت ، سەر و بەشی ناوەڕاست پێی دەوترێت جەستە و کۆتایی تەسکەکەی
پێی دەوترێت کلک ، پەنکریاس لە نێوان گەدە و بڕبڕەی پشتدایە.
شێرپەنجەی پەنکریاس
دەتوانێت لە خانەکانی پەنکریاسی دەرەکیدا ڕووبدات، کە شەربەتی هەرس بەرهەمدەهێنن، یان
خانەکانی پەنکریاسی ناوپۆشی کە هۆرمۆن بەرهەمدەهێنن. نزیکەی ٩٥٪ شێرپەنجەکانی پەنکریاس
لە خانەکانی دەرەکی دەست پێدەکات.
جگەرەکێشان و مێژووی
تەندروستی دەتوانێت کاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس هەبێت.
شێرپەنجەی پەنکریاس
بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنی خانەکانی پەنکریاسدا دروست دەبێت، بەتایبەتی
چۆنیەتی گەشەکردن و دابەشبوونیان بۆ خانە نوێیەکان. هۆکاری مەترسی هەر شتێکە کە ئەگەری
تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد بکات. هەندێک هۆکاری مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس
وەک جگەرەکێشان دەتوانرێت بگۆڕدرێت. بەڵام هۆکارەکانی مەترسی ئەو شتانەش دەگرێتەوە
کە مرۆڤەکان ناتوانن بیگۆڕن، وەک جینات و مێژووی خێزانەکەیان. فێربوونی هۆکارەکانی
مەترسی بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس دەتوانێت یارمەتیت بدات گۆڕانکاری بکەیت کە ڕەنگە مەترسی
تووشبوونت کەم بکاتەوە.
هۆکاری مەترسی
زۆر هەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس، بەڵام زۆربەیان ڕاستەوخۆ نابنە هۆی شێرپەنجە.
بەڵکو ئەگەری تێکچوونی DNA لە خانەکاندا زیاد دەکەن کە ڕەنگە ببێتە هۆی
شێرپەنجەی پەنکریاس. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی گەشەکردنی شێرپەنجە، سەیری شێرپەنجە
چییە؟
هەبوونی یەکێک
یان زیاتر لەم هۆکارانەی مەترسی بەو مانایە نییە کە تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبیت.
زۆرێک لەو کەسانەی کە هۆکاری مەترسییان هەیە هەرگیز تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبن،
لە کاتێکدا هەندێکی دیکە کە هیچ هۆکارێکی مەترسیداریان ناسراو نییە.
هۆکارەکانی مەترسی
تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس بریتین لە:
جگەرەکێشان
هەڵگرتنی کێشی
زیادەی جەستە
هەبوونی مێژووی
کەسی نەخۆشی شەکرە یان هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس
هەبوونی مێژووی
خێزانی شێرپەنجەی پەنکریاس یان هەوکردنی پەنکریاس
هەبوونی هەندێک
حاڵەتی بۆماوەیی، وەک:
نەخۆشی شێرپەنجەی
فرەیی ناوپۆشی لەش جۆری 1 (MEN1).
شێرپەنجەی قۆڵۆنی
بۆماوەیی ناپۆلیپۆزی (HNPCC؛ نیشانەکانی لینچ)
نەخۆشی ڤۆن هیپڵ-لینداو
نەخۆشی پیوتز-جیگەرز
نەخۆشی شێرپەنجەی
بۆماوەیی مەمک و هێلکەدان
نیشانەکانی میلانۆمای
فرە مۆلی نائاسایی خێزانیی (FAMMM).
نیشانەکانی
شێرپەنجەی پەنکریاس چین؟
نیشانەکانی شێرپەنجەی
پەنکریاس بریتین : لە زەردوویی و ئازار و دابەزینی کێش ، ڕەنگە لە سەرەتاوە شێرپەنجەی
پەنکریاس هیچ و نیشانەیەک دروست نەکات، ئەمەش وا دەکات دەستنیشانکردنی قورس بێت. لەگەڵ
گەشەکردنی لە شێرپەنجەکەدا، نیشانەکانی لەوانەیە بریتی بن
زەردوویی (زەردبوونی
پێست و سپیبوونی چاو)•
پیسایی ڕەنگی سووک•
میزی ڕەش•
ئازار لە بەشی
سەرەوە یان ناوەڕاستی سک و پشت•
دابەزاندنی کێش
بەبێ هیچ هۆکارێکی ناسراو•
لەدەستدانی ئارەزووی
خواردن•
شەکەتی•
ئەم نیشانانە ڕەنگە
بەهۆی زۆر حاڵەتی ترەوە بێت جگە لە شێرپەنجەی پەنکریاس. گرنگە ئەگەر هەریەکێک لەم نیشانانەت
هەبوو لە پزیشکەکەت بزانیت بۆ ئەوەی هۆکارەکەی بزانیت و دەست بە چارەسەرکردن بکەیت،
ئەگەر پێویست بوو.
ئەو پشکنینانەی
کە دەکرێن بۆ دەستنیشانکردن و قۆناغی شێرپەنجەی
پەنکریاس بەکاردەهێنرێن.
شێرپەنجەی پەنکریاس
بەزۆری بە پشکنین و ڕێکارەکان دەستنیشان دەکرێت کە وێنەی پەنکریاس و ناوچەی دەوروبەری
دروست دەکات, ئەو پرۆسەیەی کە بەکاردێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا خانە شێرپەنجەییەکان
لەناو پەنکریاس و دەوروبەری بڵاوبوونەتەوە، پێی دەوترێت قۆناغبەندی, پشکنین و ڕێکارەکانی
دیاریکردن و دەستنیشانکردن و قۆناغی شێرپەنجەی پەنکریاس بەزۆری لە هەمان کاتدا ئەنجام
دەدرێن. بۆ پلاندانان بۆ چارەسەرکردن گرنگە قۆناغی نەخۆشییەکە بزانیت و ئایا دەتوانرێت
شێرپەنجەی پەنکریاس بە نەشتەرگەری لاببرێت.
جگە لە پرسیارکردن
لە مێژووی تەندروستی کەسی و خێزانەکەت و ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی، لەوانەیە پزیشکەکەت
ئەم پشکنین و ڕێکارانەی خوارەوە ئەنجام بدات:
* توێژینەوە لە
کیمیای خوێن
* پشکنینی نیشاندەری
وەرهەم
* پشکنینی موگناتیسی
* سۆنەری سک
* سۆنەری ئەندۆسکۆپی
* پشکنین لە ڕێگەی
پێست یاخود جگەر
هەندێک هۆکار کاریگەرییان
لەسەر پێشبینی (چانسی چاکبوونەوە) و بژاردەکانی چارەسەرکردن هەیە.
پێشبینی و بژاردەکانی
چارەسەرکردن بەندە بەم:
ئایا دەتوانرێت
وەرەمەکە بە نەشتەرگەری لاببرێت !
قۆناغی شێرپەنجەکە
(قەبارەی وەرەمەکە و ئایا شێرپەنجەکە لە دەرەوەی پەنکریاس بڵاوبووەتەوە بۆ شانەکانی
نزیک یان گرێ لیمفاوییەکان یان بۆ شوێنەکانی تری جەستە)
تەندروستی گشتی
نەخۆشەکە .
ئایا شێرپەنجەکە
تازە دەستنیشان کراوە یان دووبارە بووەتەوە .
شێرپەنجەی پەنکریاس
تەنها لە حاڵەتێکدا کۆنترۆڵ دەکرێت کە پێش بڵاوبوونەوەی بدۆزرێتەوە، لەکاتێکدا دەتوانرێت
بە نەشتەرگەری بە تەواوی لاببرێت. ئەگەر شێرپەنجەکە بڵاوبووبێتەوە، چارەسەری پالیاتیڤ
دەتوانێت کوالیتی ژیانی نەخۆشەکە باشتر بکات بە کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکان و ئاڵۆزییەکانی
ئەم نەخۆشییە.
سەرچاوە: https://www.cancer.gov/types/pancreatic/patient/pancreatic-treatment-pdq#:~:text=Pancreatic%20cancer%20is%20a%20type,is%20difficult%20to%20diagnose%20early