دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 26/07/2024

ڤایرۆسێک لە مشکەوە بڵاو دەبێتەوە

هەرێم نیوز

ڤایرۆسی “هانتا” لەناو مشکدا بڵاودەبێتەوە مەترسی ئەوەی لێ‌ دەكرێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و ببێتە هۆی مردن.

ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردۆتەوە، لە ئەمریکا بەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدارەوە، کە لەنێو مشکدا بڵاوبۆتەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و دەرکەوتووە، کە دەکرێت ئەو نەخۆشییە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەهۆی ئەوەی هیچ چارەسەرێکی نییە ڕەنگە ببێتە هۆی مردن.

 لەبڵاوکراوەکەشدا هاتوە، لایەنە تەندروستییەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن.

ڤایرۆسەکە زۆر بە ئاسایی لەڕێگەی مشک و جرجەوە دەگوازرێتەوە بە چەند رێگەیەکی جیاواز بەتایبەتی لەڕێگەی هەواو لیک و پیساییەکانی جرج لەگەڵ ئەوەشدا، گەر هەر مشکێک یان جرجێک هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بێت بە هەر شوێنێکدا بروات بەئاسانی دەیگوازێتەوە.

بەڵام بەپێی لێکۆینەوەی سەنتەرە ئەمریکییەکە ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، ئەوەش رێگەیەی قورسە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی (هانتا) ببێت، چونکە ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە هەوادا زۆر کەمە، بەڵکو دەبێت راستەخۆ مشکێک یان جرجێکی توشبوو گاز لە مرۆڤ بگرێت ئەوسا دەبێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە کە ئەمە ئەگەرێکی زۆر لاوازە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP