دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەکە دەست پێدەکات تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی لیستەکە، رۆژى شەممە 30ـی ئازار، وەزارەتەکانى تەندروستى، ناوخۆ، خانەنشینى شارستانى، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و دارایی مووچە وەردەگرن.

رۆژى یەکشەممە، 31ـی ئازار، وەزارەتەکانى پەروەردە، داد، پلاندانان، ئەنجوومەنى دادوەری، ئەوقاف، مافى مرۆڤ، دەستەکانى دەستپاکى،  وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگاى مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان و دیوانى چاودێریی دارایی مووچە وەردەگرن.

رۆژى دووشەممە، 1ـی نیسان، وەزارەتەکانى بازرگانى، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانى و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری مووچە وەردەگرن.

رۆژى سێشەممە، 2ـی نیسان، وەزارەتەکانى کارەبا، خوێندنى باڵا، کاروبارى شەهیدان، کەسوکارى شەهیدان، ئەنفالکراوان، و زیندانییانى سیاسی و خانەنشینى پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەو شوێنانەی لە لیستی مووچەدا ناویان نەهاتووە:

وەزارەتی پێشمەرگە
هێزەکانی 70 و 80
دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان
ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە
هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP