ئا: دەریا
١— خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو، هەموو ٣٠ خولەک جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە،
۲ ــــ خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی ، خەیار ، شووتی ، قەیسی ،
٣— دوربکەوە لە بڕی زیاتر لە دوو كووپ لە چا و قاوە و ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافائینیان تێدایە
٤ ــــ هەوڵ بدە خواردنی كوڵاو و برژاو بخوێت و لە خواردنی سوركراوە دوور كەویتەوە
٥ ــــ زۆرتر سەوزە و میوە بخۆ بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك مۆز، سندی، قەیسی، هەڵوژە، رێواس، شلیك
٦ ـــ خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو
۷ ـــ هەوڵ بدە چەرسی سوێر كراو نەخۆیت ئەگەر خواردیشت پێویستە بە كاڵی بێت .
۸ ـــ ـ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت، دوا بخرێت خواردنی زەڵاتە لە كاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بە سوودە
۹ ـــ دوور كەوتنەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەنجام دانی وەرزشی قورس بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ
۱۰ ـــ كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی ( نەخواردنی باشترە ) ، رۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە.
۱۱ ـــ لە جیاتی شەربەتی ئامادەكراو و گیراوە، شەربەتی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكە و بیخۆرەوە لەکاتی بەربانگدا ".
بەھیوام لەش ساغبن