وەرگێڕانی دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی - پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
گرنگترین ڕێنمیاییه پزیشکیهکان :
پسپۆڕەکان کۆکن لەسەرئەوەی باشترین کات بۆ وەرزش لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بریتین له دوو کات :
١ - یەک سەعات بۆ سەعات و نیوێک پێش بەربانگ :
--- باشترین کاتە بۆ دابەزینی کێش چونکە ڕێژەی شەکرەی خوێن له کەمترین ئاست دایە و ماوەیەکی زۆر کەم ماوە بۆ قەربووکردنەوەی جەستە لە کەمی شلەمەنی و کانزاکان و وزە بەڵام پیویستە ئەم خاڵانە بەرچاو بگیرێن :
--- ماوەی وەرزش لە یەک کاژێر زیاتر نەبێت .
---- ناگونجێت بۆ کەسانی بە ساڵاچوو بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی وەک نەخۆشی شەکر و بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە .
-- شوێنی وەرزشەکە پێویسته گونجاو بێت لەڕووی پلەی گەرمی و شێوە ، چونکە نابێت پلەی گەرما بەرز بێت ، بۆ ئەوەی لەش تووشی ووشک بوونەوە نەبیت ۰
--- وەرزشی سووک یا مامناوەند هەڵبژێرە وێنەی ڕویشتن بە پێ ، هەروەلەکردن ، تەمرینی سویدی ، پاسکیل سواری ، بە کارهێنانی ئامێری وەرزشی کە خێرایی و قورسیەکەی سادە یا مامناوەندە .
--- باشترە ھەر ئەو وەرزشانە بکەیت کە پێشتر کردووتە و وەرزشی تازە تاقی نەکەیتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا .
سوودەکانی وەرزش پێش بەربانگ :
١ --- پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەکان .
٢ --- کاتێکی نموونەییە بۆ دابەزاندنی کێش .
٣ --- یارمەتی هێوەر بوونەوە و کەمکردنەوەی تووڕەیی ئەدات .
--- باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە ڕەمەزان دا کەیە ؟
-- وەرزش دوای بەربانگ بە دوو سەعات و نیو بۆ چوار سەعات :
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی پیش بەربانگ ناتوانن وەرزش بکەن بە هۆی نەبوونی کات یا کێشەی تەندروستی یا بەساڵاچووان ، هەروەها ئەوانەی ئەیانەوێت ماسولکە دروست کەن و دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاژێرێک ئەنجامی دەن ، پێویستە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شکاندن وەرزش نەکرێت لە بەر دڵەکزی و زوو هیلاک بوون و شەکەتی .
سوودەکانی وەرزش پاش بەربانگ :
--- سووتانی وزەی زیاتر لە پێویستی جەستە دوای خواردن .
--- بەرزکردنەوی ڕێژەی سووتاندنی چەوری و بنیات نانی ماسولکەکان .