هەرێم نیوز
سەرۆکی شارەوانی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم دوکانەکانی خواردنەوە کحولیەکانمان داخستوە و هەرکەس لە شوێنی گشتی خواردن و خواردنەوە، بخوات دەستگیر دەکرێت.
فه‌لاح یایچی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی داخستنی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان، داخستنی چێشتخانه‌كان، جگه له‌وانه‌ی كه مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌یان له شاره‌وانی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه.
وتیشی: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابەندی رێنماییە گشتیەكان بن، هەرکەسێکیش له‌به‌رچاوی هاوڵاتیان له‌شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان خواردن و خواردنه‌وه بخوات زیندانی بكرێت، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جێبه‌جێكردن له ئه‌ستۆی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت، چونكه به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێوشوێنی دیكه‌مان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ چاودێریكردنی نرخی به‌رهه‌مه خۆراكیه‌كان، هه‌روه‌ها نرخی گۆشتی سور كه نرخه‌كانیان دیاریكراوه، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات روبه‌ڕوی سزا ده‌كرێته‌وه.