دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 08/03/2024

کەی پشکنینی غودە بکەم ؟

د. یوسف خەتێ -  پزیشکی ڕاوێژکاری هەناو و شەکرە

پشکنینی تاقیگەیی بۆ فرمانی گلاندی دەرەقی لەو حاڵەتانە پێویستە بکرێت

1 ئەگەر هەست بکەیت بێ هێزیت، شنگت نیە، زو ماندو دەبیت، یان زیاتر سەرماتە
2 ئەگەر ئافرەت کێشەی نەزۆکی، یان مناڵ نەبونی هەبێت
3 ئەگەر مناڵ کێشەی لەگەشە کردن و گەورەبون هەبێت
4 ئەگەر مناڵی بچوک دەنگی گڕ و گەورانی بێت و کێشەی لە شیر خواردن هەبێت
5 ئەگەر ئافرەت سوڕی مانگانەی تەواو نەبێت
6 ئەگەر کێشی لەشت زیاد بو وە هیچ هۆکارێک دیار نەبو
7 ئەگەر زۆر خەواڵو بویت و شتت لە یاد دەکرد
8 ئەگەر پێشتر غودەکەت نەشتەرگەری کرابێت
9 ئەگەر لە ڕابردو هەر نەخۆشیەکی غودەت هەبوبێت
10 ئەگەر غودەکە ئەستور بوبێت
11 ئەگەر کەسە نزیکەکانت غودەیان هەبێت
12 ئەگەر پێشتر یۆدی تیشکاوەرت خواردبێتەوە بەمەبەستی چارەسەر کردن
13 ئەگەر نەخۆش پڕکاری غودەی هەبێت و چارەسەر وەربگریت ئەوا پێویستە سێ مانگ جارێک پشکنین بکات
14 ئەگەر سستی ،یان تەمبەڵی غودەت هەبێت و چارەسەریەکە بەکار بێنیت دیسان پێویستە سێ مانگ جارێک پشکنین بکەیت. ..

تەندروست بمێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP