دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 05/03/2024

جێف بیزۆس پێش ئیلۆن مەسک کەوت و بوویەوە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

هەرێم نیوز

جێف بیزۆس بەڕێوەبەری جێبەجێکار و خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن نازناوی دەوڵەمەندترین کەسی سەر زەوی لە ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا سپەیس ئێکس وەرگرتەوە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاند، سامانی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن "جێف بیزۆس" گەیشتووەتە 200 ملیار دۆلار، کە دوو ملیار دۆلاری لە ئیلۆن مەسک زیاترە.

ئەم گۆڕانکارییەش دوای ئەوە ڕوویدا، کە پشکەکانی تێسلا لە ڕۆژی پێشوودا بە ڕێژەی لەسەدا حەوت دابەزینیان بەخۆوە بینی.  لە ماوەی ساڵێکدا پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە بە ڕێژەی نزیکەی ٢٤% دابەزیوە.

بەم پێیە لە کاتێکدا خاوەنی کۆمپانیای تێسلا لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ ملیار دۆلاری لەدەستداوە،جێف بێزۆس ٢٣ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە.

کێبڕکێی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە نێوان ئەم دوو کەسە و بێرنارد ئارنود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان کە خاوەنی براندەکانی وەک لویس ڤیتۆن و دیۆر و سێلینە، ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP