دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/02/2024

سێ تۆمەتبار دەستگیران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی ڕێکاریی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو دواتر باڵندەکان ئازادکران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی داواو سکاڵایان کرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کڕین و فرۆشتن بەئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی ڕێکاریی هەڵمەتێکیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ئەنجامدا بەمەبەستی ڕێگرییکردن لەکڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو سێ تۆمەتباریش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەو باڵندانە دەستگیرکران و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

دواترو بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە باڵندەکان ئازاد کران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP