هەرێم نیوز
ڕۆدریگۆ پاڤیا، وتەبێژی فەرمی هەڵبژاردەی بەرازیل ڕایگەیاند، نەیمار لە دەرەوەی حسابی ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەکەیانە لە پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمریکا کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
پاڤیا لە لێدوانەکانیدا بۆ "ڕۆژنامەی سعودی الریاضیە" وتی: نەیمار بەشداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا ناکات، ئەمە شتێکە کە ستافی هەڵبژاردەکا دڵنیا بوونەتەوە، بەو پێیەی لەکاتی گونجاودا ناگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە چاوەڕێی گەڕانەوەی بکەین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا، پێمان وایە ڕەنگە لەم کاتەدا ئامادەبێت.
شایەنی باسە، نەیمار لە یارییەکەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای، کە لە 18ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، تووشی پچڕانی بەستەرە ئەژنۆی چەپی بوو ،لە ئیستا سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەرە لەگەڵ دکتۆرەکاندا.