دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دەزگای ئاسایشی ھەرێم: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کوێخا دێرین دەرکرا

هەرێم نیوز 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەسەر بڕیاری دەستگیرکردنی دێرین ئەحمەد محەمەد بڵاوکردەوە و دەڵێت، “کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی 405 -31ـی یاسای سزادانی عێراقی، کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لەسەرمایەدارێکی سلێمانی."

دەقی روونکردنەوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

پاش ئەوەی سەعات 12:10 خولەکی شەوی  29 لەسەر 30ـی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم  یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی تەقە لە هاوڵاتی "ئەحمەد کامیل فەقێ" سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی هێزەکانمان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی  30ـی 1ـی 2024، بە پپێی مادەی  405  - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر "ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی" دەستگیرکرا.

دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار  دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە  بە ناوی  ئومێد کەمال هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای دێرین  ئەحمەد  محەمەد، ناسراوە بە کوێخا دێرین و بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە، پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا.

‎ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە  بە پێی مادەی 405  - 31ـی   لە یاسای سزادانی  عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە  لە سەرمایەدارێکی سلێمانی .

هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین  ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی  کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP