هەرێم نیوز
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی سەیوان سەحیحی بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا و تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
ركخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردو كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی خه‌ڵكی بانه به ناوی سه‌یوان سه‌حیحی له كاتی كۆڵبه‌ری له سنوری سارداوی شاری بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.
سەیوان سەحیحی خەڵکی گوندی بلەکە و بەهۆی خراپی باری گوزەران و بژێوییەوە کاری کۆڵبەری کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە، تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ساڵی 2023دا زیاتر له 22 كۆڵبه‌ر له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كوژراون و 116 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بون.