هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ئازادکردنی دوو بارمتەی لە شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەو دوو بارمتەیە دەستیپێکرد.
ریچارد هێچ، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دوو بارمتەکە لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە رەفەح رزگارکران، بارمتەکان هەردووکیان "لە دۆخێکی تەندروستیی باشدان.
بارمتەکان تەمەنیان 60 ساڵ و 70 ساڵە و لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە رفێندرابوون.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکی زۆرە ئامادەکارییان بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە کردووە و ھێشتا 134 بارمتە لە غەززە ماون.