دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/02/2024

خاڵی ژینا ئەمینی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەزیاتر لە 5 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

هەرێم نیوز

 خاڵی ژینا ئەمینی، کە لە ڕۆژانی نزیک لە ساڵیادی کوژرانی ژینا، لە شاری سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتەوە سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران و هەندێک سزای دیکەی وەکوو قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە ئێران و نووسین سەبارەت بەو هێزە حکومییانەی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا کوژراون بەسەریدا سەپێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ی 2ی 2024، ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، سەفا عائیلی، کە دەکاتە خاڵی ژینا ئەمینی، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن کردن بە خامنەیی" سزای ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و سەرجەم سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سەفا عائیلی ڕۆژی سێشەممە 5ی سێپتەمبەری 2023 لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرا و لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2023 دوای تێپەڕکردنی ٤٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران و بەدانانی بارمتەی یەک ملیار و دووسەد ملیۆن تمەنی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازادکرا.
بەپێی ڕێکخراوی هەنگاو، 

بەپێی ڕێکخراوی هەنگاو، قورسترین سزا واتە سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەرکرانی جێبەجێ دەکرێت و ناوبراو بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چوونە دەرەوە لە ئێران بێبەریکراوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP