دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/02/2024

دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا

هەرێم نیوز

جارێکی دیکە، دانیشتنی دادگاى فیدراڵيی عێراق لەبارەى پرسى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان دواخرا.

ئەمرۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەى پرسى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان کۆبوەوە و بڕیار لەبارەی  پرسى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان بۆ 18ی2ی2024 دواخرا.

ماددەکان تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان و، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.

تائێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق 10 جار له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌ته‌وه‌، سكاڵاكه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

لەی خۆیەوە، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، دواخستنی بەردەوامی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵاکە جێگەی گومانە. ئاماژەی بەوەش کردبوو، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ كورسی كۆتاكان بكرێت، ده‌بێت به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازى ئەوەى کردووە کە ئەو هەڵبژاردنە لەنێوان 19 بۆ 30ـی ئایارى 2024 بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP