دواین هەواڵ

ئابوری‌

 08/02/2024

کۆمپانیای DNO نەرویجی: بەردەوام دەبین لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

کۆمپانیای DNO نەرویجی ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پاش ئەوەی نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر کارەکانیان وەستاند بەهۆی راگرتنی هەناردەکردن و ئاماژەی بەوەکرد ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمیدەهێنن لەناوخۆدا دەفرۆشرێت، بەڵام بە نرخێکی کەمتر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،8ی 2ی 2024 کۆمپانیای (DNO)ـی نەرویجی رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تاوکێ بە تێکڕایی لە ئاستی (80) هەزار بەرمیل رۆژانە بەردەوام بێت، كە بەشێكی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە نرخی داشكێنراو بە هاوڵاتیانی هەرێم دەفرۆشێت و ئەوەی دیكەش لەڕێگەی وشكانییەوە بۆ كڕیارانی دەگوزاێتەوە.

رونیكردوەتەوە، پێش راگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمەوە؛ لە کێڵگەکانی تاوکێ و پشکبیر، ئاستی هەناردەكردنی نەوتی تاوكێ رۆژانە نزیکەی (95) هەزار بەرمیل بوە، بەڵام لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)ـدا بۆ نزیکەی (35) هەزار بەرمیل دابەزی.

کۆمپانیای (DNO)ـی نەرویجی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهۆی وەستانی پرۆسەی هەڵكەندنی بیری نوێی نەوت و دابەزینی تێچونی بەرهەمهێنان، لە ئێستادا كۆمپانیا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە نێوان (30 بۆ 35) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت، بەم جۆرەش كۆمپانیا مانگانە نزیکەی (10) ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP