دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 19/01/2024

چۆن خۆمان بپارێزین لە نەخۆشیەکانی دڵ؟

ئا: دەریا

یەکەم / بەخواردنی خۆراکێکی تەندروست بۆ دڵ :

١- وەک خواردنی ئەو خۆراکانەی کە (ئۆمێگا 3)یان تێدایە، جورێکە لە چەوری کە دڵ دەپارێزێت و ھەریەکە لە خواردنەکانی گوێز و ماسی سەلەمون بەسودن.

٢- خواردنی میوە وسەوزە ڕۆژانە ، و ھەڵبژاردنی ئەو خواردنانەی فایبەر و ئەو ڤیتامین و کانزایانەی زۆرتر تێدایە کە بەسودن و کەمتر بەکارھێنانی ئەو خواردنانەی کاربۆھیدراتیان تێدایە.

دووەم / بە گۆڕانکاری کردن لە شێوازی ژیانمان:

١- لە دەستدانی کێشی جەستە ئەگەر زۆر بێت .
٢- ئەنجامدانی وەرزش بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە پێنج رۆژ لە ھەفتەیەکدا.
٣- كۆنتڕۆڵکردنی سترێس و قەلەقی.
٤- خەوتن بە بە ڕێژەی پێویست .

سێیەم / چاودێریکردنی تەندروستی خۆت بە بەردەوامی:

١- ئەنجامدانی پشکنین وەک (پشکنینی فشاری خوێن و چەوری و شەکرە).
٢-دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان و خواردنەوە کھولیەکان کە مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات .
٣- ئەگەر لە خێزانەکەتدا پێشتر نەخۆشی دڵیان ھەبووە پێویستە زۆرتر گرنگی بەی بە تەندروستیت بۆ ئەوەی لە نەخۆشیەکانی دڵ بەدوربیت.

بەھیوام دووربن لەنەخۆشی ھەمیشە لەشساغبن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP