دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/01/2024

چەند خووێک خانەکانی مێشک لەناو دەبات..!!

ئا: دەریا 

1- راهاتن لەسەر کەم خواردنەوەی ئاو، چونکە مێشک سێیەکی ئاوە، وشکبوونی ئازاری پێدەدا،

2- مادە هۆشبەرەکان، یەکێکی دیکەیە لەوانەی زیان بە مێشک دەگەیەنێت و نایەڵێت خانەکان ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن.

3- جگەرە، زیانێکی زۆر بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، وادەکات خانەکانی مێشک بە لاوازی ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، هێرش دەکاتە سەر خرۆکە سپییەکانی خوێن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر خانەی مێشک دروست دەکات.

4- کەمخەویش، هۆکارێکی دیکەیە، کە خانەی مێشک لەناو دەبات، بۆیە پێوستە مرۆڤەکان بەگوێری کاتژمێری بایۆلۆژی بخەون.

5- فشاری سۆزداری، مەترسییەکی ترسناکی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە، فشارێکی دەروونی تیکدەر بۆ خانەکانی مێشک دروست دەکات.

بەھیوام لەش ساغبن دووربن لەنەخۆشی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP