دواین هەواڵ

عێراق‌

 20/12/2023

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبونەوە

هەرێم نیوز

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ئەنقەرە لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشوازی لێکرا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس کە دووانیان وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، کۆبوونەوە و دواتریش راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیانەدراوێکی هاوبەشدا هاتووە، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش و ئاو لەنێوان فوئاد حوسێن و هاکان فیدان بەڕێوەچوو.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان کۆک بوون لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە هەموو روویەکەوە، بە جۆرێک پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان و دامەزراوەیی باشتر بکرێن. هەروەها لەمبارەیەوە ویستی سیاسیی خۆیانیان خستەڕوو.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکێتیی سیاسیی عێراق، سەروەری و یەکێتیی خاکەکەی کرایەوە. لایەنەکان لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی ئەمنیی هەردوو وڵات، باسیان لەو هەڕەشانە کرد کە پەکەکە دروستیکردوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە کۆبونەوەکەدا لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەکرێت بەرەوپێشچوون لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، گواستنەوە و گەیاندن، ژێرخان و زۆر بابەتی دیکەدا بکەن. لەم نێوەندەدا راوێژ لەبارەی ئەو هەنگاوانە کرا کە پێویستە چیی زووە بۆ پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان بنرێن کە رۆڵی گرنگی بۆ گەشەپێدانی عێراق هەیە. هەردوولا باسیان لەو دۆخە سەختە کرد کە ناوچەکە لەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا و پرسی ئاو پێیدا تێدەپەڕێت؛ هەروەها بریار لەسەر بەردەوامبوونی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا درا.

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەشدا هاتوە، شاندی کۆماری تورکیا و شاندی کۆماری عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە دیدار و کۆبوونەوەی رێک و بەردەوامی بێ پچڕانەوە لەبارەی ئەو بابەتانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP