هەرێم نیوز
دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا-کرملین، رایگەیاند، ئەمڕۆ ڤلادیمیر پوتن سەردانی سعودیە دەکات و کەمێک لەمەوبەریش گەیشتە ئیمارات و گفتوگۆ لەبارەی نوێترین پێشھاتەکانی رەوشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیل دەکات.
ئامانجی سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆکردنە دەربارە شەڕی حەماس و ئیسرائیل، بازاڕی نەوت و بازرگانی هاوبەشی نێوان رووسیا و ئیمارات.
دوێنێ دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا سەردانی سعوودیە و ئیمارات دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەردوو وڵات کۆدەبێتەوە.
ئاماژەبەوەشکرا، پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ سعوودیە و ئیمارات و هێورکردنەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی ئیسرائیل- فەڵەستین و بابەتی وزە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
وتیشی: تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆكانی پوتن لەگەڵ بەرپرسانەی سعوودیە و ئیمارات، بابەتی نەوت و ئۆپێک پڵەسە.
بریارە سەرۆکی رووسیا ماوەی دوو رۆژ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێنێتەوە، لەدوای ئیمارات سەردانی سعوودیە دەکات.