دواین هەواڵ

جیهان‌

 11/05/2025

ئێران دەڵێت دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا کێشەی تێدایە

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لە گەشتکردنی بۆ عومان بۆ خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئەمریکییەکان هەڵوێستی دژبەیەکیان لە دانوستانەکاندا هەیە و ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی دانوستانەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: پیتاندنی یۆرانیۆم یەکێکە لە شەرەفەکانی ئێمە و پارەمان بۆ داوە و جێگای گفتوگۆ نییە.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد: هەڵوێستە میدیاییەکانی ئەمریکا کێشە لە دانوستانەکاندا دروست دەکەن.

وستیڤ یتکۆف، نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکاندا لە هەڵوێستی کۆتایی خۆیدا ڕایگەیاند، کە پێویستە بەرنامەی پیتاننی یۆرانیۆمی ئێران بەتەواوەتی هەڵبوەشێنرێتەوە.

ئێران ئامادەیە دەست لە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەڵگرێت، بەڵام نایەوێت بەتەواوەتی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم " بۆ مەبەستی دیکە و ئاشتییانە"ی لێ قەدەغە بکرێت. ئەمریکاش باس لەوە دەکات پێویسته ئێران بەتەواوەتی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی هەڵوەشێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP