دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پاش سێ ساڵ پوتین پێشنیاری دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات

هەرێم نیوز

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئۆکرانیا لە 15ی ئایار لە تورکیا کرد، کە بە وتەی ئەو دەبێت "بە ئامانجی دروستکردنی ئاشتییەکی بەردەوام بێ." دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش پێشوازی لێدەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرێملین، پوتین پێشنیاری کرد کە لە ١٥ی ئایاردا وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا لە ئەستەنبوڵ ئەنجام بدرێت. 

پوتین ڕایگەیاند، پێویستە ئەو دانوستانانە بەبێ دواکەوتن ئەنجام بدرێن.

پوتین دەڵێت کە ئەگەری ئەوە ڕەتناکاتەوە کە لەم دانوستانانەدا بتوانن "لەسەر ئاگربەستێکی نوێ ڕێکبکەون".

سەرۆکی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی ئەو پرسە.

دوایین گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دوای لەشکرکێشی سەرتاسەری ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP