دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کۆبوونەوە دەکات

هەرێم نیوز

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە پەکەکە بەفەرمی خۆهەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بڕیارە سەرۆکایەتیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە، تەوەری سەرەکیشیان لەسەر خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و قۆناغی دوای ئەوە دەبێت.

لە یەکەم کاردانەوەی ناوخۆی تورکیا لەبارەی چەکدانانی پەکەکە، عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا ڕایگەیاند: دوای بانگەوازەکەی ئیمرالی، بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە قۆناغێکی گرنگە و لە نزیکەوە چاودێری هەڵوەشاندنەوەکە دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-5-2025 پەکەکە بە ڕاگەیاندراوێکی بەرفراوانی ئەنجامنامە، وردەکاریی و زانیارییەکانی ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆی بڵاوکردەوە.

پەکەکە ڕایگەیاندووە کە بڕیاریانداوە خۆیان هەڵوەشێننەوە و چەکدانێن. دەڵێت: کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP