هەرێم_جەلیل
کاتێک بە واقیع بیر لە فیلمەکە دەکەینەوە ،دەبینین کە دەستگیرانەکەی (ڕۆز) لە ڕاستیدا پیاوێکی خراپ نیە وەک ئەوەی فیلمەکە نیشانمان دەدات بەڵکو لە ڕاستیدا پیاوێکی خانەدان و دەوڵەمەندە و عاشقی دەستگیرانەکەیەتی و دەیەوێت بە هەمو جۆرێک دڵی ڕازی بکات
پارەی هەمو مەسرەفێکی دەدات و بە سۆز و خۆشەویستیەوە لێی دەڕوانێت و نقومی ناو دیاریەکانی دەکات
لە بەرامبەردا ڕۆز هەر لەسەرەتاوە ئیستغلالی ئەم پەیوەندیە دەکات تەنیا بۆ ئەوەی شوێنی خۆی و دایکی لە چینی ئەرستۆقراتەکان بمێنێتەوە دوای ئەوەت بەهۆی ئیفلاس بونیان دوای کۆچی دوایی باوکی لەم چینە نەمابون، دەستگیرانەکە بەکار دێنن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان ئەگەر چی دەستگیرانەکە ئەم شتە چاک دەزانێت بەڵام لەبەر خۆشەویستی بۆ ڕۆز ڕازی دەبێت و کێشەیەک نابێت بۆی
لەبەرامبەردا هەمو ئەو پاداشتەی کە ڕۆز دەیداتەوە خیانەت کردنە پێش هاوسەرگیریان بە ماوەیەکی زۆر کورت لەگەڵ کوڕێکی هەژاری بێ لانەی سەرەڕۆ کە هیچ ئیش و کارێکی نیە و خەریکی قومار کردنە و هیچ ئاڕاستەیەکی لە ژیان نیە
ڕۆز بڕیار دەدات کە چەقۆ لە دڵ و کەرامەت و پیاوەتی دەستگیرانەکەی بدات تەنیا بۆ ئەوەی بڵێت منیش هەم و تەنیا کچە ئەرستۆقراتیەک نیم وژیانێکی دەوڵەمەندانەی بێزارکەر و بەتاڵم هەبێت
ڕۆز داهێنان دەکات لە ڕیسوا کردنی دەستگیرانەکەی بەدانانی تابلۆ ڕوتەکەی کە لەسەر داوای ڕۆز خۆی لە لایەن جاکەوە کێشرا
ئایا بۆمان هەیە لۆمەی دەستگیرانەکەی بکەین بەرامبەر بە کاردانەوەکەی دوای ئەوەی ئەو ناپاکیە گەورەیەی بۆ ئاشکرا بوو؟
کەوایە دەبێت بە دەستگیرانەکەی ڕۆز بڵێین : داوای لێبوردن دەکەم کە لە منداڵیمەوە وامزانی تۆ پیاوە دڕندە و خراپەکەی، بەڵام نەخێر بە پێچەوانەوە تۆ پیاوێکی بەشەرەف و خانەدان بویت و ئەوەی کە خراپەکەیە تەنیا ڕۆزە ، ئەو کچە ئیستیغلال کەرە میزاجیەی، کە بە هەوای نەفسی خۆی ژیا و هەرزەکارانە هەڵسوکەوتی کرد تا وای کرد تۆ خراپترین ڕوی خۆت نیشان بدەیت.