هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، (پنتاگۆن) رەتیدەکاتەوە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هێزەکانیان رووبەڕووی هیچ هێرشێک بووبێتنەوە لە سوریا و عێراق.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، هێرشەكان بۆ سەر سوپای ئەمریكا لە عێراق و سوریا راوەستاوە, لەدوای ئەوەی ئاگربەستی ئیسرائیل لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە, بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق و سوریا روبەڕوی زیاتر لە (70) هێرش بوونەتەوە بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان.
پاتریك رایدەر, وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەكرد: هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژی (23) تشرینی دووەمەوە, كاتی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس, تائێستا لە عێراق و سوریا روبەڕوی هیچ هێرش نەبوونەتەوە.
هێرشی گروپە چەكدارەكان عێراق كە لەژێر ناوی"بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لەعێراق" خۆی ناساندووە, تائێستا نەبووەتە هۆی كوژرانی هیچ سەربازی ئەمریكی, تەواوی ئەو سەربازنەشی كە لە هێرشەكاندا بە سوكی برینداربوون, گەڕاونەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی سەربازییەكانی خۆیان.