هەرێم نیوز
بەپێی رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حە*ماس، پڕۆسەی ئازادكردنی 30 زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی و 10 بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی دەستی پێكرد.
ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاشكرایكرد، بەپێی پابەندییەكانی رۆژی پێنجەمی ئاگربەست، ئەمشەو 30 زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاددەكرێن.
وتیشی لەبەرامبەر ئەوەدا هەر ئەمشەو، 10 بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی ئازاد دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 10 بارمتە ئیسرائیلییەی ئازاد دەكرێن پێكدێن لە كچێكی منداڵ و نۆ ژن كە یەكێكیان هەڵگری رەگەزنامەی نەمسایی و دوانیان ئەرجەنتینی و هەروەها لە پاڵ ئەوانەشدا بارمتەیەكی فلیپینی ئازاد دەكرێت و سەرجەمیشیان لەلایەن حە*ماسەوە رادەستی خاچی سور كراون.
میدیای ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، ئەو بارمتانە رادەستی خاجی سور كراون و بەڕێگەوەن بەرەو ئیسرائیل.