هەرێم نیوز
ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە شەڕە تەقە لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی دروستبوو و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون، بەپێی دوایین زانیارییەکان یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.
ئێوارەى ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دو بنەماڵە لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە دروستبو و بەهۆیەوە زیاتر لە چوار کەس برینداربون.
لە دوای روداوەکە تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی چونە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری دروستبونی کێشە و دەمەقاڵێی نێوان ئەو دو بنەماڵەیە کرد.
لە ئێستادا سەجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون ، پێشتر خەندان ئاشکرای کرد یەکێک لە بریندارەکان مێردمنداڵێکە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو مێرد منداڵە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنی رونکردنەوەی لەبارەی روداوەکە و ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر روداوەکە ئەنجامدراوە ئاشکرا نەکردوە.