دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/11/2023

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارین راگەیەنرا

هەرێم نیوز 

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی شەو کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێم کردووە کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌هۆی هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارده‌وه‌ ئەمڕۆ له ‌كاته‌كانی ئێواره‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوەیەکی به‌رچاو نزم دەبنەوە، بە تایبەت له ‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ سه‌نته‌ری حاجی ئۆمه‌ران و  ناوچه‌ سنورییه‌كان هه‌یه‌. 

ئەوەشی خستەڕوو، بارانی مامناوه‌ند و پچر پچر له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كان تاکو كاته‌كانی سبەینێ نیوه‌ڕۆ و له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانیشدا تاکو كاته‌كانی ئێواره‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، لە شەویشدا كۆتایی پێدێت و كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه‌. 

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە، لە ئاکامیشدا هاوڵاتییەک کە پیشەی شوان بووە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شێخەلات لە دەڤەری مەلا قەرەی سەر بە قەزای مەخمور گیانی لەدەستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP