دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 30/10/2023

بۆ یەکەم جار لە بەریتانیا زانکۆیەک بڕوانامەی ماستەر لە بواری جادووگەری پێشکەش دەکات

د. پشتیوان فەرەج
لەم چەند ساڵەی دواییەدا تا دێت گرنگیەکی زیاتر بە بواری جادوگەریی دەدرێت و تا ڕادەیەک کە زانکۆکان ئامادەن بڕوانامەی خوێندنی باڵا لەو بوارەدا پێشکەش بکەن. زانکۆی ئێکستەر کۆرسێکی نوێی پۆست بەکالۆریۆسی دەستپێکرد بە ناوی "زانستی جادووگەری و نهێنی" کە تیایدا خوێندکاران دەربارەی مێژووی جادووگەری و کاریگەرییەکانی جادوو لەسەر کۆمەڵگاکانی جیهان فێر دەبن. پرۆفیسۆر ئێمیلی سێلۆڤ، سەرۆکی کۆرسەکە دەڵێت:

ئەکادیمییەکان کە شارەزاییان هەیە لە مێژوو، ئەدەب، فەلسەفە، شوێنەوارناسی، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، دراما و ئایین، هەموویان بەشداری لە و فێرکردندا دەکەن ئەمەش یەکێکە لەو تاکە بڕوانامەی لەو جۆرە لە بەریتانیا بۆ تێکەڵکردنی خوێندنی جادوو لەگەڵ مێژووی جادووگەریو مەودایەکی فراوان لە بابەتەکانی تر.

ئەو مۆدیولانەی کە پێشکەش دەکرێت لەم خوێندنەدا بریتین لە "ئەژدیها ڕۆژئاواییەکان لە فۆلکلۆری ئەوروپا، ئەدەب و هونەر بەگشتی، "ئەفسانەی پاشا ئارسەر"، "فەلسەفە و دەروونناسی" و "، چاکە و خراپە لە کۆمەڵگا لە بیری ئیسلامیدا.

یەکەم کۆرس بۆ کۆرسەکە لە ئەیلوولی 2024 دەبێت. خوێندکارانی بەریتانیا 12 هەزار پاوەند دەدەن بۆ خوێندنی پرۆگرامی یەک ساڵ بە تەواوی، لە کاتێکدا داوا لە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکرێت 24 هەزار و 300 پاوەند بدەن وەک کرێ ی خوێنن.

پرۆفیسۆر سێلۆڤ دەڵێت: "گرنگیدانێکی زیاتر هەیە لەم دواییانە لەبابەتە پەیوەستەکانی جادوو و نهێنی چ لە ناوەوە وچ دەرەوەی ئەکادیمیا و پرسی جادووگەری لە پرسیارە بەپەلەکانی کۆمەڵگاکەمانە. جگە لە بابەتی جادووگەری چەند تەوەرێکی دیکە پەیوەست بەو بابەتەوە دەخوێندرێت لەوانەش (دیکۆڵۆنیاڵیزم) یان هەڵوەشاندنەوەی کۆلۆنیالیزم: دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤیزم، فێمێنیزم و دژە ڕەگەزپەرستی لە ناوەڕۆکی خوێندنی ئەم بەرنامەیەدان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم کۆرسە لە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی عەرەبی و ئیسلامیدا بەڕێوەدەچێت و دەڵێت: "ئەم بڕوانامەیە ڕێگە بە خەڵک دەدات دووبارە خوێننەوەیان هەبێت بۆ ئەو گریمانەیە کە ڕۆژئاوا شوێنی عەقڵییەت و زانستە، لە کاتێکدا تەواوی جیهان شوێنێکی جادوویی و باوەڕپێکراوە.

ئەمەش تەنها دوای چەند مانگێک لەوە دێت کە سەرۆک وەزیران ڕیشی سوناک بەڵێنی دا کە ئەو بڕوانامانەیەی کە لە زانکۆکاندا پێی دەوترێت بڕوانامەی"میکی ماوس" کەم بکاتەوە و گوتی دەیەوێت سنوورێک بۆ ژمارەی ئەو خوێندکارانە دابنێت کە قبوڵ بکرێن لەو بەشانەی کە کەمتر هەلی کار دابین دەکەن و سەرۆک وەزیران پێ ی وایە هەندێک بواری خوێندن هەن پێویستە دابخرێن چونکە هەلی کار ناڕەخسێنن و ئەو کەسانە لەسەر حسابی باجدەران دەخوێنن.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، سنووردارکردن بەسەر ئەو کۆرسەدا سەپێنراوە کە ڕێژەیەکی بەرزی وازهێنانیان هەیە، یان ڕێژەیەکی کەمی دەرچووانیان هەیە کە دوای دەرچوونیان لە زانکۆ کارێکی پیشەیی دەستەبەر دەکەن.

بەڵا زانکۆکە دەڵێت کۆرسەکە دەتوانێت خوێندکاران ئامادە بکات بۆ چەندین پیشەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی فێرکردن و ڕاوێژکاری و ئامۆژگاری و کەلەپوور و کارەکانی مۆزەخانە و کارکردن لە کتێبخانەکان و ڕێکخراوەکانی گەشتیاری و هونەر یان پیشەسازی بڵاوکردنەوە و لەزۆر بواری دیکەدا ئەم کۆرسی خوێندنی جاووگەریە هەلی کار دەڕەخسێنێت.

بەریتانیا هەر لە دێرزەمانەوە لە سەردەمی ئەنگلۆساکسۆنەکان و جاخە تاریکەکانی سەەی پێنجەم بۆ سەدەی چواردەی زایینی سیحر و جادووگەری مێژوویەکی کۆنی هەیەلەو وڵاتەدا و لەبوارەکانی ئەدەب و کەلتور و سینەما و مۆزەخانە و یاری و سەرگەرمی و فەرهەنگ سیحر و جادوو ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لەو وڵاتەدا و جوانیەکی تایبەتی بەو وڵاتە بەخشیوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP