هەرێم نیوز
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ڕایگه‌یاند، لە كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچەی مانگانەی فه‌رمانبه‌ران دەکرێت، چونكه به‌رنامه‌ی ئه‌م كابینه‌یه کە مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌كان بدرێت.
دانا عه‌بدولكه‌ریم روونیشی کردەوە، ” ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌فته‌ی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه، تێیدا باسی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچەی سەرجەم مانگەکانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ بتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، چونكه به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بەشێوازێکە كه هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزه‌ی كه له حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بۆ مانگه‌كانی 9، 10 و 11 دێت، بتوانین موچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 12 ش دابینبكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له موچه‌ی مانگه‌كانی 7و 8ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران نه‌كردووه، هاوکات بڕی 700 ملیار قەرزەکەی هەرێم ڕێكارێكی كاتییه.