هەرێم نیوز
په‌كه‌كه وێنه‌و ناسنامه‌ى ئه‌و دوو گه‌ریلایه‌ى ئاشكراكرد كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیایان ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، هه‌ردوو گه‌ریلاكه خه‌ڵكى باكورى كوردستانن.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لەڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکراکرد، کە ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەم لەئەنكەرە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
نه‌په‌گه ده‌ڵێت، "پێشتر ڕامانگەیاند، ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2023، لەناوەندی شاری ئەنكەرە، تیمێکی سەر بەتابوری نەمران لەدژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چالاکی فیداییان ئەنجامداوە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "تیمە فیداییەکەمان کە ئەو چالاکییە شکۆمەندو مێژوییەیان بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ ئەنجامدا، هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین)و ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز)ن، هاوڕێیانمان ڕۆژهات‌و ئەرداڵ، بەچالاکییە قارەمانێتیە مێژوییەکەی خۆیان، دوژمنی قڕکەری داگیرکەریان هەژاند، مۆری خۆیان لەسەردەمداو بون بەڕەمزو ھێما".
نه‌په‌گه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژهات زیلان نازناوى (ئۆزکان شاهین) له‌شارى وان له‌دایكبوه‌و هه‌روه‌ها ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز)یش لەدایکبوى شارى مێرسینى باكورى كوردستانه".