هەرێم نیوز
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، پێویستە کۆماریەکان ڕێز لە ڕێککەوتنەکەی بودجە بگرن، دەشڵێت، دەستبەرداری هاوکاریەکان نابین بۆ ئۆکرانیا.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، لەو پرۆژەیاسایەی بودجە، كه کۆمارییەکان لەسەری رێککەوتوون، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەخۆ ناگرێت. بەڵام ئێمە ئۆكرانییهكان جێناهێڵین.
ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت هاوکاری ئەمهریکا بۆ ئۆکرانیا بپچڕێت و زۆرینەی کۆماری و دیموکراتەکان پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەن.
وتیشی،" سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و زۆرینەی کۆنگرێس پشتیوانی ئۆکرانیایان کردووە، تا لە بەرانبەر شەڕانگێزی رووسیا بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام پارەدارکردنی ئۆکرانیا لەو رێککەوتنەدا نەبووە، جگە لەوەش نەمدەتوانی رێگە بدەم ملیۆنان ئەمهریکی بە نەهامەتی داخرانی حکومەت تێپەڕن، هیواخوازم هاوڕێیانمان پابەندی بەڵێنهكانیان بن لەبارەی پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا".
جۆ بایدن باسی لەوەشکرد، "لەهیچ بارودۆخێکدا نابێت رێگە بدەین هاوکاری ئەمهریکا بۆ ئۆکرانیا بپچڕێت، چاوەڕوانین سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پەباندبێت لە دابینکردنی رێڕەوێکی سەلامەت بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا، زۆرینەی کۆماری و دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پشتیوانی ئۆکرانیان".
ئهوهشی خستووهتهڕوو، دەمەوێت هاوپەیمانانی ئەمهریکا و خەڵکی ئەمهریکا و ئۆکرانیا دڵنیا بکەمەوە، دەتوانن پشت بە هاوکارییەکانمان ببەستن و ئێمە جێتان ناهێڵین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.