هەرێم نیوز
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئه‌بوهه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ده‌ستگیركرا، دەشڵێت، ، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وتوه‌تەوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە، ترۆی گارلۆك وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئه‌بوهه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ده‌ستگیركرا.
راشیگه‌یاند، ئه‌ركی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئاسانكاریكردنه له ریزه‌كانی داعش له سووریا و هه‌روه‌ها خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ده‌ستگیركردنی ئه‌لفه‌دعانی، هه‌نگاوێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توناكانمان بۆ دیاریكردنی شوێنی چه‌كدارانی داعش و به‌ئامانجگرتنییان و دوورخستنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كان.
ئەوەشی خسته‌ڕوو، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وته‌وه.