هەرێم نیوز
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پێویستە روسیا لە مافی رەخنەگرتن (ڤیتۆ) لە ئەنجومەنی ئاسایش دوربخرێتەوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنکسی سەرۆکی ئۆکرانیا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، زۆربەی وڵاتانی جیهان راستی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەزانن، ئەو جەنگە دژایەتییەکی تاوانکاری روسیایە دژی ئۆکرانیا، ئامانجیەتی وڵاتەکەیان و سامانەکانی داگیربکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا تەنها بەرگری لە خۆی دەکات، هاوکاری کردنی ئۆکرانیاش بە چەک و سزادانی روسیا هاوکار دەبێت لە بەرگریکردن لە پەیمانی نەتەوەیەکگرتوەکان، پێویستە روسیا لە مافی رەخنەگرتن لە ئەنجومەنی ئاسایش دوربخرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، هێرشەکانی روسیا بوەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار ئۆکرانی، بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسییەکانیش ملیۆنەها هاوڵاتی ئۆکرانی لە ناوچەکانی خۆیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دیکە بون.
ئەومەش لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوەوە جەنگ لە نێوان هێزەکانی روسیا و ئۆکرانیا هەڵگیرساوە و بەهۆیەوە چەندین سەرباز و خەڵکی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.