دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 19/09/2023

سوربونەوەی چاو هۆكار و چاره‌سه‌ر

دکتۆر ئاری ساڵەیی- پسپۆری چاو

سوربونەوەی چاو دروست دەبێت لە ئەنجامی کشان و فراوانبونی ئەوملولە خوێنە بچوکانەی پەردەی چاو کە سپێنی چاویان داپۆشیوە، سوربونەوەی چاو دەکرێت نیشانەی نەخۆشی سوک بێت و وە دەشکرێت نیشانەی نەخۆشی مەترسیداری چاو بێت و پێویستی بە چارەسەری خێرا بێت بە تایبەت ئەگەر سوربونەوەکە لێڵی چاو، ئازاری چاو، هەستیاری بە ڕوناکی چاوی هەستکردن بە گرێ ی لەگەڵدا بوو.

هۆکارەکانی:

1- هەستیاری چاو
2- وشکی چاو ماندوو بونی چاو
3- بەرکەوتن و برینداری چاو (هەبوونی تەنی بچوک لەناو چاو وەک پارچەی کۆسەرە و لەحیم ).
4- بەرزبونەوەی پەستانی چاو و ئاوی ڕەش
5- هەوکردنی(التهاب) هەر بەشێکی چاو وەک لینجە پەردەی چاو،سپێنەی چاو،گلێنە،ڕەنگینەی چاو،بەشەکانی پشتەوەی چاو.
6- تەقینی مولولەی خوێنی لینجە پەردەی چاو
7- زیادە گوشت و گرێی چاو

چارەسەر:

بەپێی هۆکارەکەی چارەسەر دەکرێت،نابێت بێ پشکنین قەترە بۆ سوربونەوەی چاو بەکاربهێنرێت بێ ئەوەی هۆکارەکەی دەستنیشان بکرێت،چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شاردنەوەی هەندێ لە نیشانەکانی نەخۆشیە مەترسیدارەکان و بەم هۆیەوە دەستنیشانکردن و چارەسەکرنی پێویست دوا بکەوێت و کێشەی گەورەتر دروست بێت.
تەندروست بن

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP