هەرێم نیوز
نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماری ژمارەی قوربانیانی لافاوهكهی شاری درنە لە رۆژهەڵاتی لیبیا بۆ 11 هەزار و 300 کەس بەرزبوەتەوە.
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی لافاوهكهی شاری درنە لە رۆژهەڵاتی لیبیا بۆ 11 هەزار و 300 کەس بەرزبوەتەوە و تا ئێستا 10 هەزار و 100 کەسی دیکە لەو شارە زیانلێکەوتوانە بێسەروشوێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لافاو لە شوێنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی لیبیا لە دەرەوەی شاری درنە 170 کەسی دیكهی کوشتوە.
نەتەوە یەکگرتوەکان ڕونیکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارانە بەرزببنەوە لەکاتێکدا تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بە پەرۆشەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی رزگاربوان.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە شارەکە توشی کێشەیەکی سەختی ئاوی خواردنەوە بوە و لانیکەم 55 منداڵ بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە ژەهراوی بون.
لە ناوچەکانی دەوروبەری کە چەندین ساڵە شایەتی شەڕی چەکداری بون، نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری داوە لە مەترسییەکانی ئەو مینە چێندراوانەی کە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بەهۆی ئاوی لافاوەوە گوازراونهتهوه و هەڕەشە لە خەڵکی مەدەنی دەکەن.