دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 15/09/2023

چەند نیشانەیەکی نەخۆشی شێرپەنجە کە ناببێت پشتگوێ بخریت ..!!

ئا: دەریا

نەخۆشی شیرپەنجە دوەم بەربڵاوترین نەخۆشی کوشندەیە لە جیهاندا، کە ئەگەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا دەست بە وەرگرتنی چارەسەر بکرێت زوتر لە نەخۆشیەکە رزگاری دەبێت و چارەسەر دەبێت، هەربۆیە گرنگە شارەزای نیشانەکانی نەخۆشی شیرپەنجە ببیت، لە کاتی هەستپێکردنیدا فەرامۆشیان نەکەیت.

یەکەم: لەناکاو دابەزینی کێشی جەستە

کاتێک لەناکاو کێشی جەستەت کەم دەکات بێ ئەوەی وەرزش ئەنجام بدەیت یان رێجیم ئەنجام بدەیت، دەکرێت نیشانەی شێرپەنجەی گەدە، گەرو، پەنکریاس بێت.

دوەم: پلەی گەرمی بەرز

کاتێک پلەی گەرمی جەستە زۆر بەرز دەبێتەوە، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، قۆلۆن، گورچیلە.

سێیەم: شەکەتی و ماندوێتی

ئاساییە هەست بە ماندوبون بکەیت کاتێک کارێکی زۆر ئەنجام دەدەیت، یان گەشتێکی درێژ ئەنجام دەدەیت، بەڵام کاتێک پشو وەردەگریت بەردەوام ماندو شەکەتیت، دەکرێت نیشانەی شێرپەنجەی قۆلۆن، گەدە، یان خوێن بێت.

چوارەم: ئازار

ئازار یەکێکە لە باوترین نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجە و زۆرترین کاتیش پشتگوێ دەخرێت، شێرپەنجەی ئێسک دەبێتە هۆی ئازار، سەرئێشە نیشانەی وەرەمە، ئازاری پشت دەکرێت نیشانەی شێرپەنجەی قۆلۆن بێت.

پێنجەم: لەناکاو گۆڕانی پێست

دەکرێت خۆراک هۆکاربێت بۆ گۆڕانی پێست، بەڵام کاتێک ئەمە پێشتر روینەداوە، چەند پەڵەیەک لەسەر پێست دەرکەوتن، یان پێست توشی چرچ بون بو، هەروەها پەڵەکانی پێست بەردەوام گەورەدەبون، پێست و چاو توشی زەردبون هاتن دەکرێت نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجە بن.

شەشەم: تەنگەنەفەسی

دەکرێت یەکێک بێت لە نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک، جگەر، هێلکەدان.

حەوتەم: خوێنبەربەنی نائاسایی

نیشانەیەکی باش نیە، پێویستە زو سەردانی پزشک بکەیت، کاتێک خوێن لە دەمەوە دێت لە کاتی کۆکەدا یەکێکە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سی، کاتێکیش لەگەڵ پاشەڕۆدا خوێن دەبینرێت نیشانەی شێرپەنجەی قۆلۆن، گورچیلە، میزڵدانە.

هەشتەم: قوتدانی خۆراک بە ئازارەوە

کاتێک بە زەحمەت خۆراکت بۆ قوت دەدرێت، یان هەست بە ئازار دەکەیت، رەنگە نەشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی دەم، گەرو، سی بێت

نۆیەم: دڵە کزێ

دڵە کزێ دەکرێ چەند هۆکارێکی هەبێت، وەکو خواردنەوەی ماددە کحولیەکان، یان سترێس، بەڵام کاتێک بەردەوام دەبێت بە خواردنی دەرمانیش خراپتر دەبێت، لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجەی هێلکەدان، گەدە، گەرو بێت.

دەیەم: ئازاری کەمەر و خەمۆکی

دەکرێت نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بێت، بەڵام زۆر کات ئەم نەخۆشیە بە بۆماوەیی دەمێنێتەوە.

خوای گەورە بەدورتان بکات لەم نەخۆشییەھەرتەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP