دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 07/09/2023

جگەرەی ئەلیکترۆنی یاخود ڤەیپ! ئایا تا چەند سەلامەتە؟

 د. هێمن مەحمود 

پرسیار زۆر ئەکرێ لەسەر جگەرەی ئەلیکترۆنی یاخود ڤەیپ! ئایا تا چەند سەلامەتە؟ لە جگەرەی ئاسایی سەلام ترە یاخود خراپترە؟

بە کورتی و پوختی ئەوەی کە تا ئێستا لەسەری ئەزانین ئەوەیە جگەرەی ئەلیکترۆنی خراپە بەڵام بە هێندەی جگەر ئاسایی خراپ نیە!

بۆیە ئەگەر ویستت جگەرەی ئەلیکترۆنی _ ڤەیب بکێشی ئەم 3 خاڵە لە پێش چاو بگرە ئینجا بڕیار بدە:

1.کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوکەسانەی ئەیانەوێ واز لە جگەرەی ئاسایی بێنن هەڵبژاردنێکی باشە چونکە زیانی تەندروستی زۆر کەمترە.

2.بەڵام دەستکردن بە کێشانی جگەرەی کارەبای بۆ کەسێک کە پێشتر جگەرەی نەکێشاوە بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنێکی زۆر خراپە.

3.لە کۆتاییدا ئەوەش هەیە کە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانی بۆ دەوروبەر نیە چونکە دوکەڵەکەی هەڵمە نەک گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP