دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/09/2023

مەسرور بارزانی: نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەدا هاتووە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی 9ی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، متمانە کەم دەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP