دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/08/2023

زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم تا دێت زیاتر دەبێت

هەرێم نیوز

تا دێت زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاد دەکات و نزیک دەبێتەوە لە پێنج ملیار دۆلار، وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت: لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی باسیان لە کێشەکە کردووە و هیوادارن چارەسەر ببێت.

فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی لە بەغدا کۆبووەوەو رایگەیاند، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و هیوای وایە چارەسەر ببێت.

لە 25ی ئازاری 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوەو زیانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم لەو ماوەیەدا دەگاتە چوار ملیار و 758 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی نەوتی تورکیا و وەزارەتی نەوتی عێراق رایانگەیاند کە گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی نەوتیی تورکیاوە.

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا هەردو وەزارەت ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە گرنگیی هێڵەکانى نەوتى نێوان عێراق و تورکیا کردوەتەوە؛ هەروەک گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى خاوى هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP