دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 12/08/2023

شتە سەیر و سەمەرەکانی هەسارەی زەوی

ئارياس ئارام

لەسەر هەسارەی زەوی زۆر شوێن هەیە کە شتی سەیر و سەرسوڕهێنەری لێ ڕوو دەدات، هەندێکیان زانستەکان توانیویانە ڕوونی بکەنەوە لە کاتێکدا هەندێکی تریان بە نهێنی ماونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە گۆڤاری "می ڤیاخی" ی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، ئیدیث سانچێزی نووسەر دەڵێت کە هەندێک جار دیاردەی سروشتی دەتوانێت ببێتە هۆکاری سەرەکی هەندێک حاڵەتی سەیر، لە کاتێکدا لەوانەیە زۆر جار شتەکان بەبێ هیچ پاساوێک ڕوو بدەن.

سێ شتی سەیر و سەمەری سەر هەسارەی زەوی

پردی ئۆڤەرتۆن

پردی ئۆڤەرتۆن لە دومبارتۆنی سکۆتلەندا یەکێکە لەو شوێنانەی کە شتی سەیری لێ ڕوودەدات زۆربەی خەڵک بە پردی خۆکوشتنی سەگەکان پێناسەی دەکەن، چونکە زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر چەندین سەگ لەوێ ئازادکران و لە خوارەوەی دۆڵەکە کۆتاییان پێ هات تا ئێستا زانست شکستی هێناوە لە ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی ئەم دیاردەیە ڕوودەدات، لەگەڵ ئەوەی سەگەکان دەگەنە پردەکە و لەناکاو وا دیارە شتێک وایان لێ دەکات لە سەرەوەی پردەکەوە باز بدەنە خوارەوە.

هەندێک لەو باوەڕەدان کە پردێی ئۆڤەرتۆن ئەو شوێنەیە کە ئاسمان لەگەڵ زەویدا بەیەک دەگەن و هێزی موگناتیسی پێ دەدات، ئەوانی تر پێیان وایە کە تارمایی "خانمە سپیەکە" بەم شوێنەدا دێت و دەچێت هانی سەگەکان دەدات کە باز بدەن، هەروەها گومان هەیە کە هەندێک لە دایکانی دانیشتووی ژێر پردەکە بە بۆن سەگەکان ڕادەکێشن.

ڕووناکیەکانی مارفا

نووسەرەکە وتی مارڤا شارۆچکەیەکی بچووکە دەکەوێتە ویلایەتی تەکساسەوە، گڵۆپە نامۆکان زۆربەی کات بە ڕەنگی جیاواز دەردەکەون وەکو تۆپی باسکە لە شوێنێکەوە دەجوڵێن بۆ شوێنێکی تر، هەندێک جار ئەم ڕووناکیانە بچووکن و هەندێک جار بە ئەندازەی ماڵێک یان ئۆتۆمبێلێکن، ئەمەش دیاردەیەکی سەرسوڕهێنەرە کە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە بە هیچ شێوەیەک ڕوونی بکاتەوە،
جەیمس بۆنێل یەکێکە لەو کەسانەی کە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم دیاردەیە کردووە و ئەندازیارێکی پێشووی بۆشایی ئاسمانی ناسایە و ماوەی 12 ساڵە شوێنی ناوچەکەی خستوەتە ژێر چاودێرییەوە و بەم ئەنجامە گەیشت کە ئەو دیاردەیە بەهۆی لێکخشانی ژێر زەوییەوە بووە.

سێگۆشەی بەرمۆدە

نووسەر ئاماژەی بەوە داوە کە هەمیشە لە چەندین ئەفسانە و داستان ناوی ئەم شوێنە هاتووە، بەڵام نکۆڵی لەو ڕاستییە ناکرێت کە هەندێک لەو ڕووداوانەی لەوێ ڕوو دەدەن هێشتا لێک نەدراونەتەوە، هەروەها سەلمێنراوە کە هەندێک ئامرازی وەک پڕگاڵەکان لەم ناوچەیەدا کارناکەن.

لەوانەیە زۆر سەرسوڕهێنەر بێت بە زانینی ئەوەی کە چەندین کەشتی و فڕۆکە لەم ناوچەیەدا ون بوون و دیارنەماون، هەندێک لەم دیاردانه ڕەنگە زۆر ئاسایی بێت لە ناوچەیەک کە درێژی شەپۆلەکانی بەرزبێتەوە و بگاتە 18 مەتر و هەندێک جار بگاتە 30 مەتر، هەروەها تایبەتمەندی گۆڕینی کەشوهەوای هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لەو بێسەروشوێنکردنانە لە کەشوهەوایەکی باشدا ڕوویانداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP