دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 08/08/2023

وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن15 ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن ۱۵ لە ۱۲ یان ۱۳ی مانگی داهاتوو لە بۆنەیەکی ساڵانەدا لە بارەگای سەرەکی خۆی لە کوپەرتینۆی کالیفۆرنیا نمایش بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێیەکە لە 22 ی مانگی 9 دا بخرێتە بازاڕەوە.

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ چەند مۆبایلێک لە بۆنەکەدا ئاشکرا بکات، کە بریتییە لە:
ئایفۆن 15
ئایفۆن 15 Plus
iPhone 15 Pro
ئایفۆن 15 Pro Max
ئەپڵ بڕیاریدا ناوی مۆبایلی iPhone 15 Pro Max بگۆڕێت بۆ ئایفۆن Ultra
دزەکردن و گریمانەکان باس لەو زیادکراوانە دەکەن کە لە ئایفۆن ۱۵دا زیاد دەکرێن و هەندێکیان پێشبینی ئەوە دەکەن کە گەورەترین گۆڕانکاری لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوو بدەن، وەک دەرچەی نوێ بۆ بارگاویکردنەوە.

هەندێک لە تایبەتمەندییە پێشبینی کراوەکانی زنجیرەی ئایفۆن 15 :
- قەبارەیان 6.1 ئینج و 6.7 ئینجە.
- داینامیک ئایلەند لە خۆ دەگرن.
- دوگمەی بێدەنگ کردنی ئێستا نامێنێت و جێگەی بە دوگمەیەکی دیکە دەگیرێتەوە.
- کامێرای دوور بینی بۆ 6 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ (تەنها بۆ جۆری پرۆ ماکس).
- چیپسێتی Apple A17 (بە قەبارەی 3 نانۆمەتر).
- Wi-Fi 6E.
- دەرچەی USB-C.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP