هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نوسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و پێشنیار دەکات رۆژی 18ی (شوبات/2)ی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
لهڕێگهى نوسراوێكهوه کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وهڵامى سهرۆكایهتى ههرێمى داوهتهوهو ئاماژهى بهوهداوه، "پێتانڕادەگەیهنین کە کۆمسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لەکۆنوسی ئاسایی 24 لە 18ى 7ى 2023 دەرکردوە کە تێیدا پێشنیازدەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە18ى 2ى 2024 یان دوای ئەو رێککەتە بەڕێوەبچێت".
کۆمسیۆن داوای لێبوردنی کردوە کە ناتوانن لەیەککاتدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
لەبارەی هۆکارەکەیشی دەڵێت، "بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بەلایەنی تەکنیکی".
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ڕۆژی 10ی تەمموز، سەرۆکایەتیی هەرێم نوسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردو تێیدا داوایکرد، ئەگەر ناتوانن 18ى 11ى 2023 هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن، ئەوە ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمو لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببەن.